بە ماسکی بادەم پێستت ڕون بکەرەوە



زۆربەی خانمان بەدوای کرێمێکدا دەگەڕێن بۆ ڕونکردنەوەی پێستیان بەڵام  وەک هەموو دەزانن ئەو کرێمانەی کە بەکاردێت ماددەی کیمیاییان تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی پێست و زوو تێکچێوونی پێست .
 بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت پێستێکی ڕونیان هەبێت واباشترە واز لەبەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان بهێنن و گرنگی بە بەکارهێنانی ئەم ماسکە بدەن.

1ـ ماسکی  بادەم و شۆڤان

  شۆڤان دەبێتە هۆی لەناو بردنی خانە مردوەکانی پێست و دروست بونی خانەی نوێ .بادەمیش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و ماددەی خۆراکی بۆیە یارمەتی ڕونکردنەوەی پێست دەدات.

ئامادەکردن: کوپێک شۆڤان بکوڵێنە تاوەکو بەجوانی شل دەبێتەوە دواتر بیشێلە. دە دەنک بادەم بکەرە ناو ئاوەوە تاکو نەرم دەبێتەوە پاشان بیدە لە عەسارە و لەگەڵ شۆڤانەکەدا تێکەڵی بکە ، دەتوانی کەوچکێک هەنگوینیشی تێبکەی بۆ ئەوەی کاریگەر زیاتر بێت پاشان بیدە لەپێستت بۆ ماوەی بیست خولەک.

ئا: هە- ف

سەرچاوە: joynature




PM:11:01:15/03/2019