ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 16ی ئازاری 2019، 31 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی‌ هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە رژێمی‌ دیکتاتۆری بەعسی لەناوچوو بەچەكی‌ كیمیایی‌ هێرشی کردە سەر ئەو پارێزگایەو بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون.

 لە ڕۆژی ‌16-3-1988 بەچەكی‌ كیمیایی‌ هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو بۆردومانكراو بەهۆیەوە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و هەزارانی‌ دیکەش بریندراربون. 

ڕیارە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی ئازاری 2019، لە مۆنۆمێنتی‌ هەڵەبجە بەئامادەبونی‌ كەسوكاری‌ شەهیدان و بەرپرسان یادی 31 هەمین ساڵیادی‌ ئەو كارەساتە بكرێتەوە و بەو بۆنەیەوە چەند چالاکییەک بەڕێوەبچێت.

هەروەها له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش یادی 31 هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و چالاكی تایبه‌ت به‌یاده‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

له‌ 1ی ئازاری 2010 کارەساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه‌ به‌ جینۆساید ناسێنرا.


AM:09:30:16/03/2019