رێوڕەسمی 31 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە دەستیپێکرد

‌فۆتۆکان: ئەمیر حەسەن
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 16ى ئازارى 2019) لەشاری هەڵەبجە ڕێوڕەسمی 31 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەستیپێکرد.

رێوڕەسمی  31 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ئاماده‌بوونی ژمارەیەک لە به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی له‌ هۆڵی داخراوی یاریگای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ دەستیپێکرد و وابڕیارە چەند چالاکییەکیش بەرێوەبچێت.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا هەریەک لەپارێزگارى شاره‌كه‌ و وه‌زیرى شه‌هیدان ‌و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك و نوێنه‌رى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ وتار پێشکەش دەکەن.

لە كاتژمێر 11 و 35 خوله‌كی پێشنیوەڕۆش چه‌ند ساتێك وه‌ستان به‌ بێده‌نگى ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ ئەوەش گوزارشت لە چركه‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ دەکات و، دواتر له‌لایه‌ن تیمی فڕۆكه‌وانی سلێمانی گوڵبارانی مه‌زاری شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و میوانانی مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌كرێت.


AM:10:25:16/03/2019