بەمشێوەیە ڤیاگرای سروشتی لە ماڵەوە دروست بکە

هاوسەران بۆ جارەسەرکردنی لاوازی توانای سێکسیان زۆرجار بەنا دەبەنە بەر خواردنی دەرمانی وەک ڤیاگرا، بەڵام ئەو دەرمانە کاریگەری لاوەکی دروست دەکات و لەبری ئەوە دەتوانن لە ماڵەوە گیراوەیەکی سروشتی دروست بکەن، کە کاریگەرییەکەی هیچی کەمتر نییە لە ڤیاگرا.

پسپۆڕانی بواری خۆراک  گیراوەی سروشتی بە باشتر دەزانن وەک لە بەکارهێنانی حەپی ڤیا گرا بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی لە خانمان و پیاواندا، هەمیشە ئامۆژگاری هاوسەران دەکەن لە خواردنی دەرمان دوور بکەونەوەو پەنا بۆ چارەسەری سروشتی ببەن.

بەپێ توێژینەوەکان تێلەڵکردنی (قاشێک شوتی، یەک لیمۆ و هەنارێک) چارەسەری لاوازی سێکسی دەکات، ئەویش پێویستە سەرەتا هەنار و شوتیەکە پێکەوە لە ناو عەسارەدا بە باشی ورد و تێکەڵ بکرێن.
  پاشان ئاوی لیمۆکەی تێکەڵ بکەن و دواتر لە ناو بەفرگردا دایبنێن.

بۆ ئەوەی ئەنجامێکیباش و کاریگەرت دەست بکەوێت دەبیت هەموو بەیانیەک بە گەدەی بەتاڵ و ئێوارانیش پێش نان خواردن نیو کوپ لەو گیراوەیە بخورێت.


PM:03:56:16/03/2019