پیاوێکی هەڵەبجەیی دوای هەشت ساڵ نهێنییەکی بۆ ئاشكرا دەبێت

هەشت ساڵ بەر لە کارەساتی کیمیابارنکردنی هەڵەبجە ھاووڵاتییەكی خەڵکی پارێزگای ھەڵەبجە لە وڵاتی ئێران زیندانی بووەو بێ ئاگابووە لە شەهیدبوونی هاوسەر و پێنج منداڵەکەی، تەنها لە راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتەوە کارەساتەکە دەبیستێت.

محەمەد حەمەئەمین، هاووڵاتییەکی خەڵكی گوندی گۆمەلاری سەر بە سنووری پارێزگای ھەڵەبجەیە، لە كاتی كیمیایبارانی ھەڵەبجە لە لایەن رژێمی بەعسی عێراق، ئەو لە زیندانی ئێران دەبێت و ھاوسەرەکەیو پێنج  منداڵی لەو كاتە شەھید دەبن، بەڵام تا دوای ئازادبوونی نازانێت لە خێزانەكەیدا تەنیا خۆی بە زیندوویی ماوەتەوە.

محەمەد، لە ساڵی 1982 وەك دیلی جەنگ رەوانەی ئێران كراوە و دوای 8 ساڵ كاتێك لە 1988 شاری ھەڵەبجە لە لایەن رژێمی بەعس كیمیایباران دەكرێت تەواوی خێزانەكەی كە لە شەش ئەندام پێكھاتبوون شەھید بوون، بەڵام خۆی ئاگاداری ئەم كارەساتە نەبووە كە بەسەر خەڵكی شارەكە و خێزانەكەی ھاتووە، تا ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە و دەبینێت جگە لە شوێنەواری خانووییەكی خاپووركراو، ھیچ شتێكی دیكەی بۆ نەماوەتەوە.







PM:04:45:16/03/2019