ڤیدیۆ.. مەلا کرێکار داوای مونازەرە لە مەلا بەختیار دەکات

مەلاکرێکار ئەمیری پێشووی ئەنسار ئیسلام داوای مونازەرە لە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، یەکێتی مەلا بەختیار دەکات. 

لە دوو گرتەی ڤیدیۆیدا كە لە کەناڵی یوتیوب بڵاوكراوەتەوە، مەلا كرێكار چەند پەیامێك ئاراستەی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات و پێی دەڵێت: "زۆر دەمێكە لەناو یەكێتیدایت، خاوەنی رێكخراوە دیموكراتیەكان بویت، بەڵام شكستتهێناوە و لەناو ئەوانەشدا دیموكراتیت دروست نەكردوە".

مەلا كرێكار دەشڵێت:" لەو گرتە فیدیۆییەدا داوایەك ئاراستەی مەلا بەختیار دەكات و پێی دەڵێت:"پێموخۆشە لەگەڵ مەلا بەختیار، ئەگەر پێیوایە زۆر شتێكی گەورەیە و ئەتوانێت، منازەرەیەك دابمەزرێنین، مناقەشەیەكی فەلسەفی بكەین و بەرێگەی فەلسەفە بێیت دینەكەمان تێبگەین و چۆن ئسوڵی دینەكە وەربگرین و ئەو رێسایانەی تێگەیشتنی عەقڵی بۆ دینەكەمان هەبێ تێمانگەیەنیت، ئێ فەرمو بەڵێنت پێ ئەدەم و غەیری قسەی فەلسەفی لەگەڵ جەنابت هیچی تر ناڵێم!".





ئه‌م بابه‌ته ‌2532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:19:16/03/2019