لێدوانی زیدان دوای بردنەوە لە سەلتاڤیگۆ



لە خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید توانی ٢-٠ بردنەوە تۆماربکات و سێ خاڵی نوێ لەگەڵ زیدان بەدەست بهێنێت.

دوای بردنەوەکە زیدان رایگەیاند" ئەنجامی یاریەکەی ئەمرۆ باشبوو، ئەوە بوو کە ئێمە ویستمان، دەبوایە ئەم یارییە ببەینەوە، خۆشحاڵم بە ئاستی هەموو یاریزانەکانم و ئیسکۆش،کاتێک ئێمە تۆپمان لا نیە دەبێت زیاتر بجوڵێین  تا بەدەستی دەهێنینەوە.
پاشان وتی"ئێستا دەرفەتی باشمان لایە تا بە باشی بگەڕێینەوە،من ئەوە بە گرنگ دەزانم ٢٥ یاریزانەکە بە باشی ئامادە بن، ناڤاس گۆڵپارێزێكی  باشەو من ئەوم خۆش دەوێت ، هەست بە گرنگی دەکەم لە یانەکەدا بۆیە یاریم بە ئەو کرد،هەروەها یاری بە کۆرتواش دەکەم.
لە کۆتایدا وتی" وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری لە پێکهاتەکە دەکەم، بەڵام لە ئێستادا تەنها بیر لەو ١٠ یاریە دەکەینەوە کە ماومانە.



PM:09:46:16/03/2019