٨٠٠ پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا دابەشدەکرێت

بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا 800 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری قوربانییانی هەڵەبجەدا دابەش بكرێت.

مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە میانی لێدوانێکی بۆ کەناڵی کوردسات نیوز رایگەیاند" لە دوایین كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەری شارەوانی هەڵەبجەدا، بەڕێوەبەری شارەوانی پێی راگەیاندوون كە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی 800 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری قوربانیانی هەڵەبجە."

ئەوەشی خستەڕوو كە رێكارە یاساییەكانی تایبەت بە زەوییەكان تەواو كراوە.

وەزیری کاروباری شەهیدان راشیگەیاند کە لە رێی لیژنەیەکی تایبەتەوە کار لەسەر دۆزینەوەی ونبووانی کارەساتەکەی هەڵەبجە دەکەن.
ئەمرۆ ٣١ ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری هەڵبجە لەلایەن رژێمی پێشووەوە تێدەپەرێت کە بووەهۆی لەدەستدانی ٥٠٠٠ هاوڵاتی مەدەنی لە ژن و پیاو و منداڵ.



PM:11:12:16/03/2019