ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە چوار لە یاریزانەکانی بۆ یاری بەرامبەر بە ریاڵ بیتس دوورخستەوە.
بڕیارە یاریەکە سبەی یەکشەممە یانەی بەرشەلۆنە لە هەفتەی ٢٨ی خولی ئیسپانیا ببێتە میوانی یانەی ریاڵ بیتس و یاریەکەش لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک ئەنجام دەدرێت.
راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە هەریەکە دیمبلی و رافینیاو مۆرێلۆو تۆدیبۆی بانگ نەکردووەو بە چەند هۆکارێک دووریخستونەتەوە.
یاریزانە بابنگکراوەکان..
سوارێز،میسی، سیلیسن، ماڵکۆم، ئەلبا، بواتینگ، سیرجی رۆبێرتۆ، ئەلینا، ڤیدال، ئۆمتیتی، تیرشتیگن، ڤێرمالین،سیمیدۆ، پیکی، راکیتچ، بۆسکێتس، کۆتینهۆ،ئارسر.