لە عفرین جەژنی نەورۆز قەدەغە دەکرێت

لەشاری داگیرکراوی رۆژئاوای کوردستان، عفرین، دەسەڵاتداران نەرۆرژی جەژنی نەورۆز دەکەنە پشوو، نە رێگاش دەدەن خەڵکی ئەو شارە جەژن بکەن. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لە میدیاکانی رۆژئاوا بڵاوکراوەتەوە و واژۆی عەبدولموتەلیب شێخ نەسعان پێوەیەی و خۆی وەک "بەڕێوەبەری ئەنجومەن” ناساندووە، هەموو چالاکییەکانی پەیوەست بە نەورۆز لە شاری عەفرینی ڕۆژاڤای کوردستان قەدەغەکراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە بەهەردوو زمانی عەرەبی و تورکی نووسراوە هاتووە "لە ڕۆژی یەکشەممە 20ی ئازاری 2019 و هەر ڕۆژێکی دیکە، هیچ پشوویەکی فەرمی نییە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە. هەموو دامەزراوە فەرمییەکان لەکارکردن بەردەوام دەبن لە ئەنجومەنی خۆجێی و دادگاکان و پەروەردە و ناوەندی تەندروستی و قوتابخانەکان.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە لە ڕۆژی 21ی ئازار و ڕۆژەکانی دیکەشدا "ڕێگە بە هاوڵاتیان نادرێت بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە هیچ چالاکییەک بکەن وەک خۆپیشاندان، بەپیادە ڕۆشتن، ئاگارکردنەوە و ئاهەنگگێڕان.”

ساڵی پار پێش نەورۆز سوپای تورک بە پاڵپشتی هێزە ئیسلامییەکان ئەو شارە کوردیەیەنا داگیرکردو لەدەست یەکینەکانی پاراستنی گەل دەریانهێنا.



AM:09:19:17/03/2019