بەڤیدیۆ:بۆیەکەمجار لەم وەرزە یانەی یۆڤانتۆس دۆڕا



بۆ یەکەمجار لەم وەرزەی خولی یانەکانی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس دوای ٢٨ جەولەی خولەکە ئەمرۆ توشی یەکەم دۆران بوو.
یانەی یۆڤانتۆس یاریەکەی بە بێ رۆناڵدۆ ئەنجامداو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی جەنەواو لە ئەنجامدا یاریەکەی ٢-٠ پێدۆڕاند.
هەردو گۆڵەکەی یانەی یۆڤانتۆس ستورارۆ وپاندێڤ لە تایمی دووەم تۆماریان کرد.
سەرەڕای ئەم دۆڕانە یانەی یۆڤانتۆس ٧٥ خاڵی هەیەو یەکەمی خولەکەیە.





PM:06:56:17/03/2019