وهزیری كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەمنزیکانە بڕیار لەسەر هاوتاكردنی موچەی شەهیدانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەدرێت و زەویش بەسەر كەسوكاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دابەشدەکرێت.
مهحمود حاجی ساڵح، وهزیری كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوانی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیار لەسەر هاوتاكردنی موچەی شەهیدانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەدرێت، دوای ئەوەی لە ڕێگەی لیژنەیەک لە وەزارەتی شەهیدان سەردانی بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆی زیاتر لەو بارەیەوە.
وتیشی، ەم نزیكانە٨٠٠ پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دابەش دەكەین، بەڵام ئەو کەسانەی سودمەندبوون لە پێدانی زەوی و خانوو، دابەشکردنی ئەو زەویانە نایانگرێتەوە.
وهزیری كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوانی هەرێم ئاماژەی بەوەششکرد، لە رابردوودا زیاتر لە ٤ هەزار زەوی لە پارێزگاکانی دیکە دابەشکراوە و لە ئێستاشدا بڕیاری ٢١ هەزار پارچە زەوی هەیە بۆ كەسوكاری شەهیدان، بەڵام پێویستە رێکاری یاسایان بۆ جێبەجێ بکرێت، تاوەکو بتوانن لە ڕێگەی میکانیزمێکەوە دابەشبکرێن.