راهێنەری ئەڵمانیا دڵنیایی بە نۆیەر دەدات



راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا دڵنیایی بە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکە دەدات و رایدەگەیەنێت ئەو گۆڵپارێزە لە داهاتووشدا سەرەکی دەبێت.
لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی کە تیرشتیگن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پێشکەشی دەکات، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە ئەو گۆڵپارێزە بەسەرەکی لە ئەلمانیا یاری دەکات، بەڵام راهێنەری ئەڵمانیا" یواکیم لۆف رایگەیاند" هەرچەندە تیرشتیگن لە ئاستێکی لوتکەدایە ، بەڵام هەر نۆیەر سەرەکی دەبێت  لەداهاتووداو دەبێتە کاپتنی هەڵبژاردەکەش.
هەروەها لە راپرسییەکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، لە سەدا ٨٠ی هاندەران داوا دەکەن تیرشتیگن سەرەکی بێت تا نۆیەر.



PM:08:42:17/03/2019