نرخى نه‌وت دابه‌زى

 نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18 ی ئازارى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 67 دۆلار و 4 سه‌نته‌، به‌یانى دوێنێ به‌ 67 دۆلار و 16 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 58 دۆلار و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌یانى دوێنێ به‌ 58 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.


AM:09:19:18/03/2019