یانەی بەرشەلۆنە پێکان و دوورکەوتنەوەی سوارێزی راگەیاند


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی لە بارەگانی یانەکەی بۆ لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی  وهێرشبەری بەتوانای یانەکەی ئەنجامداو پێکان و دورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە لە سایتی رەسمی خۆیەوە ئاشکرای کردووە لویس سوارێز توشی خواربوون هاتووە لە گوزنگیداو بەو هۆیەوە ماوەی ١٠ تا ١٥ رۆژ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
هەروەها ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادەی یاری هەڵبژاردەکەی ببێت ، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ هیچ یارییەکی یانەکەی دوورنەکەوێتەوە.




PM:07:11:18/03/2019