رۆناڵدۆ تۆمەتبارکرا



ئەمرۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رۆناڵدۆی بە هۆی ئاهەنگێڕانی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید تاوانبارکردو لەوانەیە سزای ئەو یاریزانە بدات.
رۆناڵدۆ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ٣ گۆڵی لەو یانەیە کردو توانی لە خولەکە دووریان بخاتەوە.
رۆناڵدۆ لە کاتی گۆڵی سێیەمی روویکردە هاندەرانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و بە شێوەیەکی ناشرین ئاهەنگی گێراوەو وەڵامی سیمیۆنی دایەوە، کە ئەو راهێنەرەش لە یاری چووندا بە هەمانشێوە ئاهەنگی گێڕابوو، بۆیە پێشبینی دەکرێت سزای ئەو یاریزانە بدرێت.



PM:08:35:18/03/2019