داعش تۆمارێكی دەنگی بڵاوكردەوە

وتەبێژی گروپە چەكدارەكانی داعش رایگەیاند، لاواز بوون و دەربەدەربوونی چەكدارەكانیان لە ناوچەی باغۆز، نابێتە هۆی لاواز بوونیان بەشێوەیەكی گشتی.

ئەبی حەسەنی موهاجیر، وتەبێژی گروپە چەكدارەكانی داعش تۆمارێكی دەنگی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لاواز بوون و بێهێز بوون و دەربەدەربوونی چەكدارەكانیان لەناوچەی باغۆزی سوریا، مانای بێهێز بوونی گشتی ئەوان نییە.

بڵاوبوونەوەی لێدوانە دەنگییەكەی وتەبێژی داعش لەكاتێكدایە كە بەرپرسانی خۆرئاوا باس لەوەدەكەن، باغۆزی سوریا كۆتایی یەكجارەكی گروپە چەكدارەكانی داعشە، كە لەساڵی (2014) ەوە لەو ناوچانە جێگیربوون.


AM:10:15:19/03/2019