به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیس و هاتوچۆى هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ رۆژانى جه‌ژنى نه‌ورۆز راگه‌یاند و له چوارچێوه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیشدا هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوكرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی شاره‌وانی له رۆژانی نه‌ورۆزدا له ئه‌ركدا ده‌بن بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان، له شوێنه گشتیه‌كان و بازاڕ و پارك و مۆڵه‌كانیش له ئه‌ركدا ده‌بن".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هاوڵاتیان له كاتى هه‌ر رووداوێكدا ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره‌كانی (104) و (134) ه‌وه بكه‌ن و له هه‌ر دۆخێكى نامۆ ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
هاوكات نه‌هرۆ حه‌سه‌ن، له راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی هه‌ولێر له میانه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ته‌واوی رێگاكان كراوه ده‌بن بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و چه‌ند یوتێرنێك به‌شێوه‌ی كاتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی داده‌خه‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل رێگاپێدراون بۆ شوێنه گه‌شتیاریه‌كان بچن، جگه له ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر و ماتۆڕسكیل، كامێراى چاودێریش له شه‌قامه‌كان بوونى ده‌بێت".