هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، ڕێگای سماقۆڵی بەهۆکی کاری نۆژەندکردنەوە داخراوە، داواش لە شۆفێران دەکات تا تەواوبوونی کارەکانیان پابەندی رێنماییەکە بن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەک دەست سپی کەوتووە تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای به‌نداوی سماقۆڵی، لە ئەمڕۆ 2019.3.19ەوە ئه‌و رێگایه به ڕووی هاتوچۆدا داده‌خرێت.
ئەوەشهاتووە، به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و كۆیه، له كاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19ی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته سبه‌ی، بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر هاتوچۆكردن له‌و رێگه‌یه قه‌ده‌غه‌یه.
هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوەکەیدا داواش له شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، تا تیمه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه كاری خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن.