سەرۆک کۆماری کازاخستان دەستی لەکارکێشایەوە

نورسوڵتان نازاربایڤ سەرۆک کۆماری کازاخستان دوای ٢٨ ساڵ مانەوەی لە دەسەڵاتدا، دەستی لەکار کێشایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ نورسوڵتان نازاربایڤ سەرۆک کۆماری کازاخستان لە میانی وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، کە وتاری ئەمڕۆی تایبەتە و بڕیارێکی قورسی داوە، کە دەستلەکارکێشانەوەیەتی لە پۆستی سەرۆک کۆماریی وڵات.

هەر لە وتارەکەیدا نازاربایڤ "قاسم جۆنارت تۆکایڤ" وەک شوێنگرەوەی خۆی دیاری کرد  و ئاماژەی بوەکرد، کە سبەینێ لە پەرلەماندا  سەرۆککۆماری نوێ وەک سەرۆک کۆماری نوێی کازاخستان سوێندی یاسایی دەخوات، بەم جۆرەش تۆکایڤ تاکو ساڵی ٢٠٢٢ وەک سەرۆک کۆماری کازاخستان بەردەوام دەبێت.

نورسوڵتان نازاربایڤ لە ساڵی ١٩٩١ سەرۆۆکۆماری کازاخستانەو لە ساڵی ٢٠١٧ش کۆتایی بە سیستمی سەرۆکایەتیی هێنا و بەشێک لە دەسەڵاتەکانی بۆ حکومەت و پەرلەمانی وڵاتەکەی گواستەوە.


PM:06:59:19/03/2019