ڤاران دەیەوێت لە یانەی ریاڵ مەدرید بڕوات
ڤارانی فەرەنسی و بەرگریکاری بە توانای یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بروات و یانەیەکی تر تاقیبکاتەوە.
رۆژنامەی مارکا ئەمرۆ سێشەممە بڵاوکردەوە، ئەو یاریزانە دەیەوێت یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و یانەیەکی تر تاقیبکاتەوە، کە یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە ئێستادا کڕیاری ئەو یاریزانەیەو حەز دەکات بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
ڤاران یەکێکە لەو یاریزانانەی لە یانەی ریاڵ مەدرید بەسەرەکی یاری دەکات و هێشتا تەمەنی ٢٥ ساڵەو داهاتووی زۆری هەیە لە یانەکەیدا.
PM:08:23:19/03/2019