نرخی گریزمان بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەبێت



نرخی گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری بە توانای یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە دیاردەکەوێت و ئەو یاریزانە دەتوانێت بە بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.
لە دوای کرانە دەرەوەی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو بێهیوابوون لە نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا، گریزمان پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە گرێبەستی لەگەڵ بکەن، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا ئامادە نیە گر‌ێبەستی لەگەڵ بکات.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە نرخی گریزمان ١٢٠ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەیە لەگەڵ یانە مەدریدیەکە.
گریزمان لە پێش مۆندیالی ٢٠١٨ نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، بەڵام لە کۆتایدا گرێبەستەکە شکستی هێناو بڕیاری مانەوەیدا.



PM:08:58:19/03/2019