سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ نەورۆز لە کوردستانە

ئێوارەی ئەمرۆ ١٩ ی ئازار سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی گەیشتە سلێمانی و لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی و لاهوری شێخ جەنگی پێشوازیان کردو، سەرۆکی پەرلەمان نەورۆز لە سلێمانی دەکات.

هەر ئەمشەو محەمەد حەلبوسی لەگەل پەرلەمانتارانی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە.

دواتر چاوی بە کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان کەوت.

بۆ جەژنی نەوزۆر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کوردستان دەبێت.



PM:09:22:19/03/2019