یانەی مانچستەریونایتد ئامادەیی بۆ کڕینی بەیڵ دەربڕی



یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی ئامادەیی بۆ کڕینی گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دەربڕیووە، ئەمەش دوای ئەوەی زیدان گەڕاوەتەوە، ئەو یاریزانە دەنگۆی چوونی بلاودەبێتەوە.
رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، خاوەنی یانەی مانچستەریونایتد سەرسامە بە ئاستی بەیڵو ئامادەی کڕینی ئەو یاریزانەی هەیەو دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
ئەمە جاری یەکەم نیە یانەی مانچستەریونایتد هەوڵی کڕینی بەیڵ دەدات و لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ دوو جار هەوڵی کڕێنی ئەو ئەستێرە وێلزیەی دا بەلام سەرکەوتوو نەبوو.



AM:12:06:20/03/2019