شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی ئێرانی لەكاتی نیشتنەوەیدا بە 100 سەرنشینەوە گڕیگرت، بەڵام سەرنشینەکانی سەلاماتن.
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز بڵاویكرەوە،شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی ئێرانی له جۆری فۆكهر 100 کە سهر به كۆمپانیای هومای فڕۆكهوانی ئێران بووه، لەفڕۆكەخانەی میهرئاباد بەهۆی ئەوەی تایەكانی لەكاتی پێویستدا نەكراوەتەوە گڕی گرت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، فڕۆکەکە
100 سەرنشینی تێدا بووە، بەڵام هەر لە سهرهتاى رووداوهكهدا نیوەی سەرنشینەكان هێنراونەتەدەرەوە و ئۆتۆمبێلەكانی ئاگركوژێنەوە بەفریای قوربانییەكانەوە چوون.
ئەوەشهاتووە، رووداوەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووەو هەڵەیەکی تەكنیكی لەفڕۆكەكەدا كەوتنەوەی ئەو ئاگرەی لێکەوەتۆتەوە، كە نەكرانەوەی تایەكانی بووە لەكاتی نیشتنەوەیدا.