ئازاد جوندیانی: یه‌كێتی توشی "غرور" بوبوو پێویسته دابمركێته‌وه
ڕاوێژكارێکی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌گه‌ر تا 4/1 یه‌كێتی هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌سوڕێته‌وه و یه‌كێتی ده‌خاته دواوه.
ئازاد جوندیانی ڕاوێژكاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند،" وای بۆ ده‌چم له‌سه‌ره‌تای مانگی چوار واته(1 یا2 / 4) كۆتایی به‌م ڕێگرییانه بهێنرێت كه‌له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا له ئارادان كه حه‌قیش نیه ئه‌و ڕێگرییانه هه‌ركه‌س هه‌یه بیكات ئه‌وه‌ی دیاره ئێستا یه‌كێتیه ڕێگری ده‌كات له‌پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌شێكی وه‌ك ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆسته‌كان بۆیه گرێ كوێره‌كان دروست ده‌كات."
وتیشی، یه‌كێتی تا "حه‌د"ێك توشی "غرورێك" ببوو له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه پێم وایه ده‌بێت ورده ورده ئه‌و غروره بنیشێته‌وه وه‌ك زاراوه‌ی ڕه‌واندوزی ده‌ڵێن دابمركێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێگرییانه‌ی یه‌كێتی پێكهێنانی حكومه‌ت دواده‌خات به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یه‌وێت زۆرترین "نوقورچك" له پارتی بگرێت ،به‌ڵام پارتی ئێستا ئازاده له پێكهێنانی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت دوای ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
ئازاد جوندیانی ئاشکراشی كردووە، "یه‌كێتی تا ئێستا تاكه هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكومه‌ته، به‌ڵام هه‌موو كات ئه‌م داخرانه مه‌رج نیه سودی هه‌بێت به‌ڵكو هه‌ندێك جار ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت سوڕان و دواكه‌وتن-ی به‌دوادا دێت، بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر تا 4/1 یه‌كێتی هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌سوڕێته‌وه و یه‌كێتی ده‌خاته دواوه پڕۆسه‌كه ده‌ڕوات ئه‌وكات ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی بۆ یه‌كێتی دانراوه یا به به‌تاڵی ده‌هێڵرێته‌وه یا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه ئه‌مه بۆ یه‌كێتی زۆر ترسناك ده‌بێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ بوون ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی به‌شدار بوون له دۆسیه‌ی نه‌وت، جوندیانی وتی" ڕۆژێك دێت ئه‌وانه‌ی پشت په‌رده ئاشكرا ده‌بن، ئه‌وانه‌ی وه‌ك من وازیان هێناوه یا تا ئێستا له‌ناو یه‌كێتیدا ماون و وه‌ك ئێمه بێ ئاگابوون له دۆسیه‌ی شه‌ریكایه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وت له ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ر لیژنه‌یه‌ك پێكهات بۆ لێكۆڵینه‌وه وه جدی بوون له لێكۆڵینه‌وه با‌نگم بكه‌ن ده‌چم زانیارییه‌كانیان پێده‌ده‌م."
AM:11:47:20/03/2019