بەیانی ئەمڕۆ سەرەڕای پشوو و یادی نەورۆز بەشێک لە مامۆستایانی گریبەست لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ کە تیایدا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە و حکومەتی هەرێم پشووی ڕاگەیاندووە بەشێک لەمامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی رانییە گردبوونەوە.
مامۆستایان دەڵێن وەک وانەبێژانی سنوری پەروەردەی رانیە کۆبوونەتەوە و وەک مافێکی رەوای خۆیان داوای دامەزراندن لە حکومەتی هەرێم دەکەن.
ئەمیر حەسەن