لە هەڵمەتیێکی لابردنی زیادەڕەویی تیمه‌كانى لابردنى زیاده‌ڕه‌وى سه‌ر به شاره‌وانى رۆژهه‌ڵات له شارى سلێمانى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچیكاره‌وه رووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونه‌وه.
لە لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى رێگاوبانى شاره‌وانى سلێمانى له فه‌یسبووك بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ سێشه‌ممه ١٩ی ئازار، به‌شی زیاده‌ڕه‌وی شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌وانی و به‌شی ئامێره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی لابردنی زیاده‌ڕه‌ویان له گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی كۆن و گوندی كانی شینكه ئه‌نجامدا.
ئاماژەی بەوەشکراوە، کە "له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا تیمه‌كانی لابردنی زیاده‌ڕه‌وی ڕووبه‌ڕوی توندوتیژی بوونه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه زیاده‌ڕه‌ویان ئه‌نجامدابوو".