بڕیارە ئەمشەو بۆ یەکەمجار کەناڵی " ئاڤا- ئینتەر تێین مێنت " دەست بە پەخشکردن بکات.
له لێدوانێكدا، مسته‌فا بایرام، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی "ئاڤا - ئینته‌ر تێین مێنت"، له باره‌ی ئامانجیان له كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌ڵێت: "ئاڤا كه‌ناڵێكی هه‌مه‌ڕه‌نگه، ماوه‌ی 5 ساڵه كار بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌كه‌ین و ئامانجمان له كردنه‌وه‌ی بۆ نیشاندانی وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه و به‌ها نیشتمانییه‌كان و كولتووری كوردییه به جیهان".
هه‌روه‌ها وتی: "بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ده‌مانه‌وێت به‌ها نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و هونه‌ر و رۆشنبیریی كوردی نیشانی جیهان بده‌ین".
بایرام بەکەناڵی کوردستان ٢٤ راگەیاندووە: "ئێمه ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی هه‌واڵیمان هه‌ن، كه گرنگی به ده‌نگوباس و رووداوه‌كانی رۆژ ده‌ده‌ن، به‌ڵام كه‌ناڵه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوونه، كولتوور و رۆشنبیریی كوردی وه‌ك خۆی تێیدا ره‌نگ بداته‌وه".
سه‌باره‌ت به چه‌ندایه‌تی و جۆرایه‌تی ژانره‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه "ئاڤا - ئینته‌ر تێین مێنت"، مسته‌فا بایرام ئاشكرایكرد، "به‌رنامه‌كان هه‌مه‌ڕه‌نگن و گرنگی به كولتووری كوردی له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌ده‌ن، پێشكه‌شكاره‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ش له هه‌موو شێوه‌زاره‌كان به‌رنامه‌یان ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ڵگری موركێكی كوردی بێت و له‌گه‌ڵ مۆدێرنی جیهانی بگونجێت".