قوباد تاڵەبانی: با نەورۆز لە دەوری یەکترمان کۆبکاتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تالەبانی لە پەیامی جەژنی نەورۆزدا دەڵێت "نەورۆز جەژنی هەموو کوردە بەبێ جیاوازی، هەربۆیە هەر جیاوازییەکی سیاسیشمان پێکەوە هەبێت نەورۆز لە دەوری یەک کۆمان دەکاتەوە"، هەروەها دەشڵیت " گرنگترین پەیامی نەورۆز بۆ کورد ئەوەیە کە هەموو کورد ئەندامی خێزانێکی گەورەترن کە ئەویش کوردستانە.

قوباد تاڵەبانی لەو پەیامەدا کە میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە دەڵێت" نەورۆز سیمبۆلی بەرخودان و برایەتیی کوردە و دەڵێت پێویستە لەو بۆنەیەدا کورد هەموو دڵەکانیان بۆ یەکتر بکەنەوە و رێگە نەدەن جیاوازی سیاسیی و بۆچوون درز و کەلێن بخاتە نێوانیانەوە'". 



PM:08:21:20/03/2019