سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە داوای ئاشتەوایی و بەرژەوەندی و چاکەی گشتی بخرێتە شوێنی ناکۆکی و دووبەرەکی.
به‌یاننامه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه
سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە داوای ئاشتەوایی و بەرژەوەندی و چاکەی گشتی بخرێتە شوێنی ناکۆکی و دووبەرەکی.
هاووڵاتیانی کوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌رۆزه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم له یه‌ک به‌یه‌کتان ئه‌که‌م و خوازیارم له که‌شێکی خۆشی به‌هاری و له سایه‌ی ئارامیدا نه‌ورۆز و سه‌یران و خۆشیه‌کانتان به‌ڕێوه ببه‌ن.
نه‌ورۆز هه‌ڵگری واتایه‌کی گه‌وره‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و ناعه‌داله‌تییه، قوڵایه‌کی هاوبه‌شی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه له پێناو ئازادی ئینسان و هێنانه کایه‌ی ژیانێکی شایسته‌دا، بۆیه پێویسته له پاڵ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌دا، هه‌وڵ بده‌ین مانا‌و به‌هاکانیشی تێکه‌ڵ به ژیانی خۆمان بکه‌ینه‌وه.
بە هیواین خۆشگوزه‌رانی و ژیانێکی شایسته بۆ ئێوه و هەموو هاووڵاتیانی عێراق ببێته بناغه‌ی کارکردن و بتوانین لانی که‌می ئه‌و په‌یامه‌ی نه‌ورۆز له خۆشبه‌ختی و عه‌داله‌ت و ده‌رفه‌تی ژیانی یه‌کسان به‌رجه‌سته بکه‌ین.
هیوادارم ئه‌م یاده وامان لێبکات ئاشته‌وایی و به‌رژه‌وه‌ندی و چاکه‌ی گشتی بخه‌ینه شوێنی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی، لێبوردن و ماف و داخوازی خه‌ڵک بکه‌ینه بنه‌مای کار‌و گوفتارمان.
دووباره نه‌ورۆزتان پیرۆز به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق