میسی گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان



ئێوارەی ئەمڕۆ میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەڕایەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و توانی دەست بە راهێنانەکان بکاتەوە.
میسی لە راهێنانەکانی رۆژی سێشەممە بەهۆی بوونی ئازارەوە نەیتوانی راهێنانەکان تەواو بکات و مەشقەکانی جێهێشتوئەمەش دڵەڕاوکێ و گومانی دروستکرد.
ئەمرۆ میسی بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەردوو  یاری بەرامبەر بە فەنزوێلاو مەغڕیب راهێنانی ئەنجامدایەوەو بڕیارە لە یەکەم یاری بەشداری یاری فەنزوێلا بکات، بەڵام تا ئێستا بۆ یاری مەغڕیب یەکلایی نەبۆتەوە بەشداری بکات.

بڕیارە رۆژی هەینی و لە ٢٦ی ئەم مانگە ئەرجەنتین دوو یاری دۆستانە بەرامبەر بە فەنزوێلاو مەغڕیب بکات.


PM:09:12:20/03/2019