لە ئامەد ئاهەنگی نەورۆزی یەک ملیۆنی سازدەکرێت

بڕیارە پێشنیوەڕۆی سبەی پێنج شەممە ٢١ی ئازار یەکەم رۆژی نەورۆز لە ئامەدی پایتەختی باکوری کوردستان ئاهەنگی یەک ملیۆنی ساز بکرێت.

ئاهەنگەکە کە لەلایەن پارتی گەلانی دیموکراتی و هاوپەیمانەکانییەوە لە هێزە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی سازدەکرێت، وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو هەموو گرتن و ئازاردان و سەرکوتکردنەی حکومەتی ئاک پارتی دژی کورد و هێزە دیموکراتیەکانی تورکیا ئەنجامی دەدات، هاوکات بە شێکە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی هەدەپە، کە بڕیارە کۆتایی مانگ ئەنجام بدرێت.

هەدەپەو پارتە کوردیەکان ئاهەنگی نەورۆز وەک بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی تورکیا تەماشا دەکەن و هەربۆیە پێشبینی دەکرێت بە حەماسێکی زۆرەوە خەڵک بەشداری مەراسیمەکە بکات. 

بڕیارە مەیدانی نەورۆز لە ئامەد بە ئاڵای ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد دابپپۆشرێت و نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی لەئاهەنگەکەدا بەشداربن کە چەندین وتار و سرودو گۆرانی تێدا پێشکەش دەکرێت.

لیژنەی ئامادەکاری ئاهەنگ مۆڵەتی بۆ ئاهەنگە لە حکومەت وەرگرتووەو، پێشبینی دەکرێت سەرکردەکانی هەدەپە و سەکردەی لایەنە کوردیەکانی تر بەشداری بکەن. 



PM:09:13:20/03/2019