چوونی لۆری بۆ دوکان قەدەغە کرا

 
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دوكـان، بەمەبەستی دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و كارئاسانی بۆ گەشتیاران بڕیاردرا بە ڕێگریكردن لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ ناو شارۆچكەكە.
 
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دوكـان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ گەشتیاران دروست نەبێت بڕیاردرا بە ڕێگریكردن لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ بۆ كاتژمێر 12ی شەوی 21ی ئازاری 2019.

لە راگەیەنراوەكەی هاتوچۆی دوكاندا هاتووە " بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت لە هیچ دەروازەیەكەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناو گەشتیاراندا تێپەڕ بێت و داخڵی ناو شارۆچكەی دوكان بێت، بۆیە داواكارن لە شۆفێران هاوكاربن لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و گەشتیاران".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێشبینی بۆ ئەوە دەكرێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیاتر ئۆتۆمبێل ڕووبكاتە شارۆچكەكە، كە ساڵانە لەكاتی نەورۆزدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دوكـــان پلانی تایبەتیان هەیە بۆ هاتن و ڕۆیشتن تا ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەبێت.



PM:09:32:20/03/2019