ڤینسیۆس بەرشەلۆنەی رەتکردۆتەوە
کاسیاس نهێنەیەکی لەسەر میسی ئاشکرا دەکات
دواڕۆژ سپۆرت
ڤینسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و یاریزانی لاوی بە توانای یانەی ریاڵ مەدرید، رایگەیاند گرێبەستێکی گەورەی یانەی بەرشەلۆنەم رەتکردەوە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ڤینسیۆس رایگەیاند پێش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە منەوە بکەن، یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی گەورەی پێشکەشکردم کە پارەکەی لە یانەی ریاڵ مەدرید زیاتر بوو، بەڵام من رەتمکردەوەو بڕیارمدا یانەی ریاڵ مەدرید هەڵبژێرم، چوونکە ئەو یانەیە باشتربوو بەلای منەوە.
هەروەها دەڵێت باوکم حەزی دەکرد بۆ بەرشەلۆنە یاری بکەم، بەڵام من باشترین یانەی جیهان هەڵبژارد کە ریاڵ مەدریدەو ئێستا پێکەوە لەگەڵ یاریزانەکانی ئەو یانەیە یاری دەکەم.
لە کۆتایدا رایدەگەیەنێت لە کۆتایی ئەم وەرزە دەگەڕێمەوە بۆ یاریکردن و لە پێکان باش دەبمەوە، ئەوەش پزیشکەکانی یانەکم پێیان وتووم.
PM:09:46:20/03/2019