چیتر واز لە ڤیلەر بهێنە بەم ڕێگا ئاسانانە ببە بەخاوەنی لێوێکی پڕ



هەموومان ئاگاداری ئەوەین زۆرێک لە ئێستادا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی جوانکار دەستکردەوە بەبەکارهێنانی ڤیلەر ببن بە خاوەنی لێوێکی پڕ بۆ ئەوەی ڕوخساری سەرنج ڕاکێشتر دەربکەوێت بەڵام دەبێت تێبینی ئەوەش بکەین کە دەست کەوتنی لێوێکی پڕ لەم ڕێگەیەوە ماوەیەکی کاتییە ،جگە لەوەی کە لەڕوی مادیشییەوە بە فیڕۆدانی پارەیەکی زۆرە.
هەروەها زیانی تەندروستیشی هەیە. بۆئەوەی بەدوور بی لەهەمووئەم کێشانە هەوڵ بدە بەڕێگەی ئاسان  و سروشتی لەماڵەوە ببی بەخاوەنی لێوێکی پڕ.

ـ ڕۆنی نەعنا: ڕۆنی نەعنا یەکێکە لەو چارەسەرە سروشتیانە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاردێت لەوانەش کۆکە، هەڵامەت ، پەتا، پێست، هەروەها ئەم ڕۆنە دەتوانی بەکار بهێنی بۆ دەست کەووتنی لێوێکی پڕ بێ ئەوەی کاریگەری خراپی هەبێت.

ـ شەکر:  شەکر یارمەتی چالاک بوونی سوڕی خوێن دەدات لەپێستدا ، بۆیە دەتوانی بەکاری  بهێنیت بۆ دەست کەوتنی لێێکی پەمەی و پڕ.

ـ هەنگوین: هەنگوین یارمەتی پڕبونەوەی لێو دەدات لەبەر ئەوەی ووشکی لێو ناهێڵێت.

ـ سەهۆڵ: سەهۆڵ دەبێتە هۆی ئاوسان و هەبوونی لێوێکی پەمەیی.

ـ دارچینی:  دەتوانی دارچینی لەگەڵ کەمێک زەیتی زەیتوندا تێکەڵ بکەیت ، پاشان بیدەی لە لێوت بۆ ماوەی چەند خولەکێک دواتر بائاو بیشۆ.

ئا: هە ـف

سەرچاوە: wildaboutbeayty



PM:07:12:21/03/2019