سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی بۆ بەدەنگەوە چوونی قوربانییانی ژێر ئاوکەوتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنج لە رووباری دیجلە، دەزگا خزمەتگوزاریەکانی هەرێمی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له ڕووباری دیجله‌دا له مووسڵ ده‌رده‌بڕ‌ین.
پرسه و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌ین و له‌م کاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا له‌گه‌ڵیانین. خوای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامییان پێ ببه‌خشێت و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ڕزگاربووان ده‌خوازین. هیوادارین ڕووداوی دڵته‌زێنی وا دووباره قه‌ت نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له ساتی یه‌که‌می ڕووداوه‌که‌وه له نزیکه‌وه چاودێریی دۆخه‌که و پێشهاته‌کان ده‌که‌ین، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌کراون و له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک، نه‌خۆشخانه و به‌شه‌کانی فریاکه‌وتنیش له هه‌رێمی کوردستان له پێشوازیی لێقه‌وماواندان.
خوای گه‌وره پشتیوان و هاریکار بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
٢١/٣/٢٠١٩