شەڕڤانان بەتەواوی باغۆزیان لەدەستی داعش رزگار کرد

هێزەکانی سوریای دیموکراتی بەتەواوی باغۆزیان لەدەستی چەکدارانی داعش ئازاد کرا.

ئاژانسی هاوارنیوز لە زاری پەیامنێرەکەیەوە کە ڕووماڵی بەرخۆدانی شەڕڤانان لە باغۆز دەکات، ڕزگارکردنی تەواویی باغۆزی ڕاگەیاند، کە دواین مۆڵگەی "چەتەکانی داعشە" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بە ڕزگارکردنی باغۆز، شەڕڤانان سەرکەوتنێکی مێژووییان بەسەر تیرۆردا تۆمارکرد.

لەئێستادا، دوای ڕزگارکردنی باغۆز، شەڕڤانان هەڵمەتی پاککردنەوەی سنوورکەیان لە پاشماوەی چەتەکان دەستپێکردووە.
دوواین قۆناغی هەنگاوی گەردەلولی جزیرە بۆ نەهێشتنی "تیرۆر"، لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ دەستیپێکرد، بە ئامانجی ڕزگارکردنی ئەو هەرێمانەی لەژێر داگیرکاریی چەکدارانی داعشدا مابوونەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، جگە لە ڕزگارکردنی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە سنوورەکانی شەڕ، هەزاران چەتەی داعش-یش خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان کرد.

چاوەڕوان دەکرێت شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە لێدوانێکی فەرمیدا کۆتاییهاتنی چەتەکانی داعش ڕابگەینن.



PM:11:53:21/03/2019