وەزارەتی ناوخۆ: لەرووداوەکەی موسڵدا ١٠٠ کەس خنکان

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری فەرمی کارەساتەکەی موسڵی راگەیاندو ئاشکرای دەکات ژماری ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووداوەکەی موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیکەی ١٠٠ کەس بەرزبووەوە.

هەر ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەڕووداوەکەی موسڵ بکرێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نزیکەی ١٠ کەس دەستگیرکراون.

بڕیاریشە سبەی هەینی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دانیشتنێكی نائاسایی گرێ بدات بۆ تاوتوێكردنی ڕووداوەكە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە موسڵەوە ماتەمینی سێ رۆژی لە سەرتاسەری عێراق راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهاردا و لەکاتێکدا خەڵکی بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە بەشی باکوری ڕووباری دیجلە کردبوو، بەلەمێک لەناو ڕووبارەکەدا ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە کە زۆربەیان ژن و مناڵن. 



AM:12:00:22/03/2019