لەسەر روداوەکەی دوێنێ موسل فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ نۆ کارمەند و دەستگیرکردنی
خاوه‌نی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه و به‌له‌مه‌كه‌ش دەرچوو.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی موسڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، کە فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ نۆ كه‌س له كارمه‌ندانی به‌رپرسی ئه‌و به‌له‌مه ده‌ركردوە، كه رۆژی پێنجشەمە ٢١ی ئازار له دوورگه‌ی گه‌شتیاری له‌سه‌ر رووباری دیجله ژێرئاو كه‌وت.
هاوکات دادگاکە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ریه‌ك له خاوه‌نی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه و به‌له‌مه‌كه‌ش ده‌ركردوووه، لایه‌نه به‌رپرسه‌كانیشی راسپاردووه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست.
ئێواره‌ی تۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019 له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله یه‌ختێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت و بەوهۆیەوە نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەکیش برینداربوون.
لە دوای رووداوەکە عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاند.