سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە موسڵ و بەدواداچونی مەیدانی لەسەر روداوەكە دەستپێكرد

 سەرۆك كۆماری عێراق، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربون لە لێكۆڵینەوەكانی روداوەكەوەی رۆژی رابردوو  گەیشتە موسڵ.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازار د. بەرهەم ساڵح، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بۆ بەسەركردنەوەی قوربانیانی رووداوی ژێر ئاو كەوتنی كەلەكەكەی رووباری دیجلە و دۆزینەوەی بێ سەرو شوێنان گەیشتە شاری موسڵ.

بڕیاریشە سەرۆك كۆماری عیراق بۆ دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكان لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ موسڵ شوێنی رووداوەكە بەسەر بكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەپەیامێكدا رایگەیاند" ئەو رووداوە دڵتەزێنە بەبێ لێپێچینەوە لەكەمتەرخەمان تێپەڕ نابێت". 

بەپێی زانیارییەكانی  سپی لە ئێستادا سەرۆککۆمار بەشێوەیەكی مەیدانی لێكۆڵێنەوەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارەكە دەستپێكردوە و بڕیارە  لە نزیكەوە چاوی بکەوێت بە كەسوكاری قوربانیانی روداوەكە و ئەو كەسانەی ڕزگاریان بووە.


AM:11:42:22/03/2019