لە هەولێر کەسێک لە باخچەیەکدا خۆی خنکاند

پۆلیسی هەولێر رایەگیاند، کەسێک لەنێو ژورێکی باخچەیەکدا لەنزیک بازاڕی لەنگەی هەولێر، بە پەت خۆی خنکاند.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازار، کەسێک لە ژوورێکی باخچەیەکدا لەنزیک بازاڕی لەنگەی هەولێر خۆی هەڵواسیووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، ئەو کەسەی خۆی خنکاندووە بە رەگەز ئێرانیبەتەمەنی 30 ساڵە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەزانراوە کوردە یاخود نا.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.


PM:08:09:22/03/2019