د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق لەکاتی سەردانی بۆ موسڵ بەمەبەستی بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له لێكۆڵینه‌وه‌كانی روداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه کە دژی کەمتەرخەمی بەرپرسانی انوچەکە خۆپیشاندانیان دەکرد هێرشی كرایه سه‌ر.
ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازار د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق بەسەردانێک گه‌یشته شاری موسڵ بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی مەیدانی لێكۆڵێنەوەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارەكە ده‌ستپێبكات و لە نزیكەوە چاوی بکەوێت بە كەسوكاری قوربانیانی روداوەكە و ئەو كەسانەی ڕزگاریان بووە، بەڵام لە لایەن ژمارەیەک لە هاوڵاتیان رێگریی لە کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی د.بەرهەم کراو هێرشیان کردەسه‌ر.
هەروەک لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت لەوکاتەی بەرهەم ساڵح دەچێتە ناو خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکان هاوڵاتیانی ناڕازی لە سەرۆک کۆمار دووردەخەنەوە و دەیخەنەوە ناو ئۆتۆمبیلەکەی.
هاوکات هەر ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی موسڵ کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی نوفل حمادی، پارێزگاری شارەکەیان بەردبارانکرد و دواتریش لە کۆبونەوەیەکدا بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، پاریزگاری نەینەوای لەسەر کەمتەرخەمی کردە دەرەوە.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی ئازاری ٢٠١٩له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله یه‌ختێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه له روداوه‌كه‌دا ١٠٠ هاوڵاتیی گیانیانله‌ده‌ستداوه و 55یش رزگاركران، بەوهۆیەشەوە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.