ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق

ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق سەرۆککۆمار بەرھەم ساڵح و سەرۆک وەزیران د. عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی نائاساییان
لە بارەی کارەساتەکەی شاری موسڵ ئەنجامدا و، تاوتوێ بارودۆخی شارەکەیان بەگشتی كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌پشتیوانی رێوشوێن و ھەنگاوەکانی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیران د. عادل عەبدولمەھدی تایبەت بە رووداوە دڵتەزێنەکەی موسڵ کرایه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا سێ سه‌رۆکایه‌تیەکە لە سەر زنجیرەیەک ڕێو شوێنی ئیداری و ئەمنی وئابووری رێکەوتن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەڕێوەبردنی شارەکە، ھەروەھاجەختیان لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەپەلە بۆ سزادانی کە متەرخەمان و سەبەبکارانی روودانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە و چارەسەرکردن ھۆکاری رووداوەکە و رێگانەدان بە دووبارە بوونەوەی کرایەوە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا  باس لە قەرەبووكردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و جێبەجێکردنی داوا رەواکانیان لە ڕێگای پێکھێنانی لێژنەیەکی پەیوەست بە سێ سەرۆکایەتیەکەوە کرا و،  بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکە کرد و ھیوای خێرا چاکبوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست.



AM:12:23:23/03/2019