نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی بەم جۆرەی لای خوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٥٨ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری داەزینی نرخی نەوت بۆ بەرەوپێشنەچونی كۆبونەوەكانی تایبەت بەپرسی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین و بونی گرفت لەبەردەم وەبەرهێنەرانی ئەمریكی و ژاپۆنی و ئەوروپی لەبازاڕەكانی جیهان دەگەڕێتەوە.