همایون شه‌جریان گۆرانییەکی جیاوازی بۆ نەورۆز بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی ناوداری فارسی "همایون شه‌جریان" گۆرانیه‌كی جیاوازی بۆ نه‌ورۆز بڵاوکردەوە.

نەورۆز ناوی کلیپەکەی  "همایون شه‌جریان"ە کە بەشێوەیەکی ئەنیمەیشن بەرهەمی هێناوەو به‌ چه‌ند زمانێك له‌وانه‌ زمانی كوردى پیرۆزبایی نه‌ورۆز نووسراوه‌.  

ئاوازی كلیپه‌کە لەلایەن سۆهراب نازری كوڕی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد شه‌هرام نازرى  دانراوە، 

هۆمایون له‌ دایكبووی ساڵی 1975ى شاری تاران و كوڕی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئێران محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان-ه‌.



AM:10:23:23/03/2019