ڤیدیۆی باوک و کوڕێک پێش گیانلەدەستدانیان لە روداوەکەی موسڵ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە و هەموان بۆیان بەداخن.
باوک و کوڕێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییان تۆمارکردووەو بڵاویانکردووەتەوە ئەوەش پێش ئەوەی لە رووداوی نقومبوونی کەڵەکەکەی موسڵدا گیان لەدەستبدەن.
لەدوای رووداوەکە ڤیدیۆی باوک و کوڕەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە عێراقییەکان بڵاوکرایەوەو دەنگدانەوەیەکی زۆری دروستکرد، بەجۆرێک ناخی هەموانی هەژاندوە.
بەپێی بڵاوکراوەکانی نێو فەیسبووک ئەم گرتە ڤیدیۆیە دوایین ڤیدیۆی تۆمارکراوی (تیم) و دایکی و (لەیس)ی باوکیەتی، پێش ئەوەی لە رووداوەکەی موسڵدا گیان لەدەستبدەن.