لە سلێمانی به‌هۆی رووداوی كوژرانی ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵی عه‌ره‌به‌وه، دوو کەس دەستگیرکران یەکێکیان کورد‌و ئەوی تریان عەرەبە.
لە راگەیاندراوێكدا کە ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٣ی ئازار لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی یەوە بڵاویکرایەوەو کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە ئاماژه بەوە کراوە "دوێنێ له گه‌ڕه‌كی مامه‌یاره‌ی سلێمانی ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ كوژرا".
پۆلیسی سلێمانیئ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری شوێنی رووداوه‌كه كرا‌و ته‌رمی كوژراوه‌كه بۆ پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی گواسترایه‌وه".
لەو راگەیاندراوەدا هاتووە "هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه كردووه‌و به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه دوو كه‌س ده‌ستگیركراون كه یه‌كێكیان عه‌ره‌به و ئه‌وه‌ی تریش كورده، ژنه‌كه خێزانداره‌و له‌كاتی رووداوه‌كه هاوسه‌ره‌كه‌ی و كه‌سوكاری له ده‌ره‌وه بوون".