ترامپ: لەگەڵ هاوبەشەکانمان داعشمان تێکشکاند

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند" وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانانمان هەموو خاکی سوریا و عێراقمان لە ژێر دەسەڵاتی داعش رزگار کرد" ، جەختیشی لەسەر ئەوە کە بەدوایانەوە دەبن تا شکستپێهێنانی کۆتایی.

ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ لە بەیانێکدا رایگەیاند " پێمخۆشە رایبەگەیەنم کە وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمەریکا توانی لەگەڵ هاوپیەمانەکانمان لە هێزە نێودەوڵەتیەکان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕیژەی لە سەدا سەدی ئەو زەویانە ئازاد بکەین کە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی خەلافەدا بوو".

ترامپ رۆژی هەینی رایگەیاند " رێکخراوی داعش بەتەواوی تێکشکا ".

راگەیاندنەکەی ترامپ دوای ئەو کۆنگرە رۆژنامەگەریە دێت کە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمرۆ ٢٣ ی ئازار لە نزیک باغوز دوا پێگەی داعش سازیان کردو سەرکەوتن و ئازادکردنی باغۆز دوا مۆڵگەی داعشیان لە سوریا راگەیاند. 



PM:09:39:23/03/2019