گواستنەوەی سووتمەنی لەنێوان هەرێم‌و ئێران لە سلێمانیەوە دەستپێدەکاتەوە

هاتوچۆی تەنكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی لە مەرزی باشماخ لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەستپێدەكاتەوە.

ئەمڕۆ ٢٣ی ئازار، شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا " لەسەر داوای ئێرانییەكان بەهۆی پشووەكانی جەژنی نەورۆز بۆ ماوەی 72 كاتژمێر رۆیشتن و هاتنی تەنكەرەكانی گواستنه‌وه‌ی سوتەمەنی لە مەرزی باشماخ لەنێوان هەرێم و ئێران راگیرا".


ئەو بەرپرسە لە درێژەی لێدوانەکەیەدا وتیشی  "كاتژمێر 7ی ئەم ئێوارەیە كۆتایی بەو وادەیە هات و بڕیارە لە سبه‌ینێوه‌ جارێكی تر رۆیشتن و هاتنی تەنكەرەكانی سوتەمەنی لەباشماخ دەستپێبكاتەوە".

بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ روونیشیكردەوه‌لەرۆژانی جەژنی نەورۆزدا هاتن و چوونی گەشتیاران و ئۆتۆمبێلە بارهه‌ڵگرەكان لە باشماخدا ئاسایی بووە.



PM:10:11:23/03/2019